بەحرەین کۆمەڵەی وفاقی هەڵوەشاندەوە

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

دادگایەک لە بەحرەین، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵەی وفاقی دەرکردووە، کە دیارترین کۆمەڵەی ئۆپۆزسیۆنی شیعەیە لەم وڵاتە .

ئەمڕۆ یەکشەممە،١٧ی تەموز  لە سەر داوای وەزارەتی دادی بەحرەین، دادگایەکی بەحرەن لە بڕیارێکدا رایگەیاندووە، کە دەبی کۆمەڵەی وفاق هەڵبوەشێتەوە ودەست بە سەر سەرجەم مڵک و داراییەکەیدا بگیردرێت.

وەزارەتی دادوەری بەحرەین، پێشتر کۆمەڵەی وفاقی بەوە تۆمەتبار کردبوو، کە لەم وڵاتە زەمینەیان بۆ تیرۆریزم و توندوتیژی و هەروەها دەستوەردانی دەرەکی فەراهەم کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com