نوچە-قطرە
شێخ یوسف قەرزاوی، سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسوڵمان لە نامەیەکدا کە ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیای کردووە. وێڕای دەربڕینی پشتگیری خۆی بۆ ناوبراو، پیرۆزبایی شکست هێنانی کودەتای رۆژی هەینی ئەم وڵاتە دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ، قەرزاوی لەم نامەیەدا دەڵێت:خودا لە گەڵ تۆیە. گەلانی عەرەب و موسوڵمان لە گەڵ تۆن. هەموو ئازادیخوازانی جیهان لە گەڵ تۆن. ئێمە زانایانی ئۆمەتی ئیسلامی لە گەڵ تۆین.
قەرزاوی هەروەها دەڵێت: ئێمە هەموومان لە گەڵ تۆین،چون تۆ لە دژی ناحەقیت. سەرۆکی یەکێتی زانایانی موسوڵمان لە کۆتایی نامەکەی بۆ ئەردۆغان دەڵێت: ئەی سەرۆککۆماری بەخشەندە، درێژە بە راستەرێی خۆت بدە، بەو شێوەی کە دەتهەوێ و بەو جۆرە کە ئێمە دەمانهەوێ.