نوچه‌نێت- عێراق پرێس
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌مرۆ شه‌ممه 16-07-2016، بڵاوییان كرده‌وه، كه ڤیان ده‌خیل په‌رله‌مانتاری کورد له په‌رله‌مانی عێراق، له كاتی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردوه‌كه‌ی توركیا، له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ گیری خواردوه.
له‌كاتی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی، ڤیان ده‌خیلی له ناو فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بووه، به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان، له فرۆكه‌خانه‌دا گیری خواردوه.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه ڤیان ده‌خیل سه‌لامه‌ته و ته‌نها به‌هۆی وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه له فرۆكه‌خانه گیری خواردوه.
له كاتی هه‌وڵی كوده‌تا سه‌ربازییه شكستخواردوه‌كه‌ی توركیا، هه‌ندێك له فرۆكه‌خانه‌كانی توركیا داخران و هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كان راگیران، هه‌روه‌ها فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نتالیا گه‌مارۆ دران.