نوچه‌نێت-ئاژانسه‌كان
دۆخی نیگه‌رانی و ترس دوای هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری نیس، هه‌موو فه‌ره‌نسای گرتۆ‌ته‌وه ، كه بووه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی چه‌ندانی تر.
چه‌ندین هۆكار هه‌یە كه ئاماژه به تێوه‌گلانی ئێران ده‌كه‌ن لەو كرده‌وه تیرۆرستییه‌دا، لێره‌دا 5 هۆكار روون ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م- موجاهیدینی خه‌لق
له گرنگترین هۆكاره‌كان و له پێشینه‌تریان میوانداری كردنی پاریسه بۆ كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران “موجاهیدینی خه‌لق” به ئاماده بوونی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش بووه هۆی توڕه‌بوونی ئێران و بانگهێشتی باڵیۆزی فه‌ره‌نسای كرد له وڵاته‌كه‌ی.
نیگه‌رانی ئێران له‌و ئاماده‌بوونه گه‌وره‌یه‌ی موجاهیدینی خه‌لق له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه، كه فه‌ره‌نسا وێستگه‌ی كۆتایی خومه‌ینی بوو، كاتێك جوڵانه‌وه‌ی سیاسی ده‌ستیپێكرد بۆ رووخانی محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی، تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران له ساڵی 1979، دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رووخانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركه‌وتنی مریه‌م ره‌جه‌وی ترسی ئێرانی زیاد كردووه.
دووه‌م-به‌شار ئه‌سه‌د
ناكۆكی ئێران و فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به رژیمی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د، به یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته داده‌نرێت، به‌جۆرێك هه‌میشه فرانس هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ئێرانیش پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه كه به‌شار ئه‌سه‌د، نابێت لایه‌نێك بێت له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی سوریا.
سێیه‌م- لوبنان و حزبوڵڵا
ناكۆكییه‌كانی ئێران و فه‌ره‌نسا ته‌نیا له سه‌ر سوریا نییه، به‌ڵكو بۆ لوبنانیش درێژ بوه‌ته‌وه، به جۆرێك فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستێكی توندی به‌رامبه‌ر حزبوڵڵا وه‌رگرتووه و هاوڕایه له گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئابڵوقه خستنه سه‌ر دارایی حزبوڵڵا له بانكه‌كان.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لوبنان، گرنگیه‌كی زۆری لای پاریس هه‌یه، كه به هۆی حزبوڵڵاوه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به بنبه‌ست ده‌گات. فه‌ره‌نسا پشتیوانی له سلیمان فه‌ره‌نجیه ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی لوبنان، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێت پاڵێوراوه‌كه‌ی خۆی كه میشێل عه‌ونه بگاته ده‌سه‌ڵات.
چواره‌م- ململانێی ئه‌فریقا
كیشوه‌ره ره‌شه‌كه، کە به گرنگترین ناوچه‌ی جێ هه‌ژموونی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت و خۆی به سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و وڵاتانه داده‌نێت و كلتوری فه‌ره‌نسا زۆر به‌ربڵاوه تیایاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوودا ژێر دەستەی فه‌ره‌نسا بوون.
به‌ڵام ئێرانیش له سه‌نیگال و كۆتدیڤوار و نه‌یجه‌ر و ئۆگه‌ندا و گانا و ولاتانیتر بوونی هه‌یه و له پێشینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراندایه، له پێناو گه‌یشتن به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاتانه به تایبه‌تی یۆرانیۆم.
فه‌ره‌نسا به وردی چاودێری جوڵه‌ی ئێران ده‌كات له ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها مه‌ترسی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی ئێران به گروپه چه‌كدارییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، کە له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م- په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه
ململانێی نێوان ئێران و سعودیه له دیارترین ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانه، نزیكبوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سعودیه نیگه‌رانیی ئێرانی به‌رامبه‌ر سعودیه زیاد كردووه، پێیوایه پاریس پاڵپشتی ریاز ده‌كات له دژی تاران.