نوچەنێت-تسنیم
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاندووە، کە ئەمریکا ئامادەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە بارەی کودەتاکەی رۆژی هەینی تورکیا هاوکاری ئەم وڵاتە بکات.
بە گوێرەی رۆیتەرز، جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوەش دەخاتەڕوو، کە تورکیا هیچ داواکارییەکی بۆ رادەستکردنەوەی فەتحوڵا گولەن ئاراستەی ئەمریکا نەکردووە.
جۆن کێری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە واشنتۆن لە پەیوەندی لە گەڵ لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کودەتا سەرنەکەوتووەکەی رۆژی هەینی تورکیا هاوکاری و یارمەتی ئەم وڵاتە بکات.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتوویەتی، کە هێمنی و ئارامی گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و ئەم وڵاتە بەرەو دۆخی ئاسایی خۆی دەگەڕێتەوە.
بە هۆی کودەتاکەی رۆژی هەینی تورکیاوە، سەرجەم 161 کەس گیانیان لە دەستدا و 144 کەسیش بریندار بوون تا ئێستا 2830 کەس دەست بەسەرکراون.