سەردار فەدوی: ئەگەر پێویست بکات زەبری قەرەبوونەکراو لە سعودیە دەدەین

0

نوچەنێت-ئاژانسەکانی هەواڵ

بە گوتەی سەردار عەلی فەدوی، فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، سعودیە و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو وەک هەڕەشە بۆ سەر ئێران هەژمار ناکرێن. فەدوی دەڵێت، ئەگەر پێویست بکات تاران زەبری قەرەبوونەکراو لە پەیکەری سعودیە دەدات.

سەردار فەدوی، ئەمڕۆ شەممە 16ی تەموز، ئەمریکای وەک سەرەکیترین دوژمنی ئێران ناوبردووە و رایگەیاندووە، هیچ کام لە وڵاتانی کەنداو تایبەتمەندی مەترسیدار بوونیان بۆ سەر ئێران نییە و بۆ خۆشیان بە باشی لەم راستییە تێدەگەن.

فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران هەوڵەکان بۆ ناساندنی سعودیە وەک دوژمنێکی ئێران، بە نموونەی”دزەکردنە ناو ئێران”وەسف دەکات و جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوەیە و جێگوڕکێ کردن بەم دوو دوژمنە، بە پێی پلانێکی دیاریکراوە و ئەمریکا، سعودیە و ئیسرائیل پەرە بەم بابەتە دەدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com