نوچە-فارس
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، هەوڵەکان بۆ ئەنجام دانی کودەتا لە تورکیا بە مەسەلەیەکی ناوخۆیی ئەم وڵاتە هەژمار دەکات و، جەختیش لە پێویستی رێزلێنان بۆ بەهاکانی دیموکراسی لەم وڵاتە دەکاتەوە.
ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیانێکدا و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە کودەتاکەی رۆژی هەینی تورکیا دەڵێت:ئ ەوەی لە تورکیا رووی دا مەسەلەیەکی ناوخۆیی ئەم وڵاتەی،ە کە ئێمە بە وردی لێی دەڕوانین و هییواداریشین، ئەم رووداوە نەبێتە هۆی رشتنی خوێنی هاووڵاتیان و لای ئێمە تەندروستی خەڵک لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
جەعفەری هەروەها دەڵێت :دەبێ رێز بۆ بەهاکانی دیموکراسی دابنێین و لەم پەیوەندیەدا دامەزراوە دەوڵەتییەکان و، پەیوەندی لە گەل کۆمەڵگای نیودەوڵەتی و وڵاتانی دراوسێ پارێزراو بن.