نوچه-ئاژانسه‌كان
دۆخی نیگه‌رانی و ترس و دڵه‌ڕاوكی هه‌موو فه‌ره‌نسای گرتوه‌ته‌وه، دوای هێرشه تیرۆرستییه‌كه‌ی شاری نیس، كه بوه هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و برینداربوونی چه‌ندانی تر.
چه‌ندین هۆكار هه‌ن كه ئاماژه به تێوه‌گلانی ئێران ده‌كه‌ن له كرده‌وه تیرۆرستییه‌دا، لێره‌دا 5 هۆكار روون ده‌كه‌ینه‌وه.
یه‌كه‌م- موجاهیدینی خه‌ڵق
له گرنگترین هۆكاره‌كان و له‌پێشینه‌تریان میوانداری كردنی پاریسه بۆ كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ” موجاهیدینی خه‌لق”، به ئاماده بوونی زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌مه‌ش بوه هۆی توڕه‌بوونی ئێران و بانگهێشتی باڵیۆزی فه‌ره‌نسای كرد له وڵاته‌كه‌ی.
نیگه‌رانی ئێران له‌و ئاماده‌بوونه گه‌وره‌یه‌ی موجاهیدینی خه‌ڵق، له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه فه‌ره‌نسا وێستگه‌ی كۆتایی خومه‌ینی بوو، كاتێك جوڵانه‌وه‌ی سیاسی ده‌ستی پێكرد بۆ رووخانی محه‌مه‌د ره‌زا شای په‌هله‌وی تا گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران له ساڵی 1979، دووباره بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی رووخانی ده‌سه‌ڵات و سه‌ركه‌وتنی مریه‌م ره‌جه‌وی ترسی ئێرانی زیاد كردوه.
دووه‌م-به‌شار ئه‌سه‌د
ناكۆكی ئێران و فه‌ره‌نسا سه‌باره‌ت به رژیمی سوریا و به‌شار ئه‌سه‌د ، به یه‌كێك له گرنگترین خاڵه‌كانی ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو وڵاته داده‌نرێت، به‌جۆرێك هه‌میشه فرانس هۆلاندی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا داوای رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كات و ئێرانیش پشتیوانی له مانه‌وه‌ی ده‌كات.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا جه‌ختی كرده‌وه، كه به‌شار ئه‌سه‌د نابێت لایه‌نێك بێت له قۆاغی گواستنه‌وه‌ی سوریا.
سێیه‌م- لوبنان و حیزبوڵڵا
ناكۆكییه‌كانی ئێران و فه‌ره‌نسا ته‌نها له‌سه‌ر سوریا نییه، به‌ڵكو بۆ لوبنانیش درێژ بوه‌ته‌وه، به‌جۆرێك فه‌ره‌نسا هه‌ڵوێستێكی توندی به‌رامبه‌ر حیزبوڵا وه‌رگرتوه و هاوڕایه له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مدواییه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئابڵوقه خستنه سه‌ر دارایی حیزبوڵا له بانكه‌كان.
هه‌روه‌ها پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی لوبنان، گرنگیه‌كی زۆری لای
پاریس هه‌یه كه به هۆی حیزبوڵاوه هه‌موو هه‌وڵه‌كان به بنبه‌ست ده‌گات. فه‌ره‌نسا پشتیوانی له سلیمان فه‌ره‌نجیه ده‌كات بۆ پۆستی سه‌رۆكی لوبنان، به‌ڵام ئێران ده‌یه‌وێت پاڵێوراوه‌كه‌ی خۆی كه میشێل عه‌ونه بگاته ده‌سه‌ڵات.
چواره‌م- ململانێی ئه‌فریقا
كیشوه‌ره ره‌شه‌كه به گرنگترین ناوچه‌ی جێ هه‌ژموونی فه‌ره‌نسا داده‌نرێت و، خۆی به سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و وڵاتانه داده‌نێت و كلتوری فه‌ره‌نسا زۆر به‌ربڵاوه تیایاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له رابردوودا جێگای ئیستعماری فه‌ره‌نسا بوون.
به‌ڵام ئێرانیش له سه‌نیگال و كۆتدیڤوار و نه‌یجه‌ر و ئۆگه‌ندا و گانا و ولاتانیتر بونی هه‌یه و، له پێشینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراندایه، له پێناو گه‌یشتن به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاتانه به تایبه‌تی یۆرانیۆم.
فه‌ره‌نسا به وردی چاودێری جوڵه‌ی ئێران ده‌كات له ئه‌فریقا، هه‌روه‌ها مه‌ترسی هه‌یه له په‌یوه‌ندییه گوماناوییه‌كانی ئێران به گروپه چه‌كدارییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه له‌و وڵاتانه‌دا هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن
پێنجه‌م- په‌یوه‌ندییه‌كانی سعودیه
ململانێی نێوان ئێران و سعودیه له دیارترین ململانێكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانه، نزیكبوونه‌وه‌ی فه‌ره‌نسا و سعودیه نیگه‌رانیی ئێرانی به‌رامبه‌ر سعودیه زیاد كردوه، پێیوایه پاریس پاڵپشتی ریاز ده‌كات له دژی تاران.