نوچه- ئه‌لنه‌هار
سیبه‌ستیان كۆرز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، كه گه‌نجترین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه له جیهاندا، رۆژی هه‌ینی گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه دووه‌م جاره دێته هه‌ولێر به‌بێ ئه‌وه‌ی به به‌غدادا تێپه‌ڕێت.
كورز له‌گه‌ڵ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا كۆبوه‌وه، هه‌روه‌ها وا بڕیاره سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش كۆ ببێته‌وه.
وڵاتی نه‌مسا به یه‌كێك له‌و وڵاتانه داده‌نرێت، كه هاریكاری هه‌رێمی كوردستانی كردوه هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگی داعشه‌وه، به‌ڵام ته‌نها به یارمه‌تی مرۆیی، چونكه یاسای ئه‌و وڵاته رێگه له ناردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌گرێت بۆ هه‌ر لایه‌نێكی ده‌ره‌كی.