فازڵ بەشارەتی: پەکەکە مێرمنداڵ دەبات و دوایی داوای پارە لە کەسوکاریان دەکات

0

نوچەنێت: تورکیا

بەرپرسی لقی 12ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەڵەبجە رایگەیاند، پەكەكە لە سنووری ئەواندا منداڵ و خەڵك دەڕفێنێت و دواتریش بۆ ئازادكردنیان داوای پارە دەكەن.

لە لێدوانێكی بۆ نوچە نێت،  فازڵ بەشارەتی  بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە “پەكەكە، لە سنووری هەڵەبجە و پێنجوێن و ناوچەكە ئۆفیسیان هەیە و بە بەردەوامی گەنج و لاو لەخشتەدەبەن و دەیانبەن بۆ قەندیل و، لەم رەفتارانەیشیان بەردەوامن. پێویستە لایەنە پێوەندیدارەكانی ئێرە رێگریان لێ بكەن و رێگە نەدەن چیتر منداڵی خەڵك لەخشتە بەرن و، بیان بەن بۆ قەندیل”.

فازڵ بەشارەتی هەروەها گوتی  ”ئەم دیاردە قێزەوەنەی پەكەكە بووەتە جێی نیگەرانیی خەڵكی ناوچەكە”، ئەو دەگێڕێتەوە كە، لەم رۆژانەدا كەسێك چووەتە لای كە پەكەكە كوڕەكەیانی رفاندبوو”پێگوتم كە بۆ ئازادكردنی داوای پارەی لێ دەكەن، ئەویش سوێندی دەخوارد دەستكورتە و پارەی نییە، بۆیە ئێستا ئەمە بووەتە بابەتێكی بازرگانی لای پەكەكە”.

ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی” لە جەژنی رەمەزاندا  پەكەكە چوار گەنجیان لە دەربەندیخان هێناوەتە ئەو سنوورە و، دواتر بردوویانن بۆ قەندیل بۆ ئەوەی لەگەڵیان بن” .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com