نوچەنێت
دواى هه‌وڵى كوده‌تاكه‌ى ئه‌مشه له توركیا، توانرا سوپا سالارى ئه‌و وڵاته له ده‌ست ئه‌و لایه‌نه‌ى نێو سوپا كه رێبه‌رایه‌تى كوده‌تایان ده‌كرد، رزگار بكرێت، وه‌زاره‌تى دادیش ده‌ستگیركردنى 1560 ئه‌ندامى سوپای راگه‌یاند.
میدیاكانى توركیا بڵاویان كرده‌وه، جه‌نه‌ڕاڵ خه‌ڵوسى ئاكار، سوپاسالارى توركیا رزگاركرا و گه‌ینراوه‌ته شوێنێكى پارێزراو.
هاوكات له‌لایه‌ن میتى توركیاوه، فه‌رمانده‌ى سوپا له ناوچه‌ى ئیزمیر له‌دواى هه‌وڵى كوده‌تایه‌ك، ده‌ستگیر كرا.
میدیاكان ئه‌وه‌شیان بڵاوكرده‌وه، كه سه‌رۆكایه‌تى توركیا، رای گه‌یاندووه، فڕۆكه‌ى جه‌نگى ئێف 16 ئه‌و تانكانه بۆردوومان ده‌كات كه له‌لایه‌ن سوپاوه هێنراونه‌ته نزیك كۆشكى سه‌رۆكایه‌تى.
وه‌زاره‌تى دادى ئه‌و وڵاته‌ش له راگه‌یندراوێكدا، ئاشكراى كرد، له دواى كوده‌تاكه‌وه تا ئێستا 1563 ئه‌ندامى سوپا، ده‌ستگیر كراون.