هەرسێ پارتی ئۆپۆزیسیۆن هەدەپە، مەهەپە و جەهەپە دژی کودەتا وەستانەوە

0

نوچەنێت
هەرسێ پارتی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، پارتی دیموكراتی گەلان- هەدەپە، پارتی گەلی كۆماری- جەهەپە و پارتی نەتەوەیی توركیا- مەهەپە دژایەتییان بۆ كودەتا سەربازییەكەی سوپای توركیا راگەیاند و رەتیانكردەوە پشتگیری لە كودەتا بكەن.

شەوی رابردوو بارێكی لە ناكاوی نەخوازراو توركیای گرتەوە و ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ شڵەژان، نزیكەی كاژێر 12 ەش، دەستەی سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەنجامدانی کودەتایەکی سەربازی راگەیاند و جەختیكردەوە دەستیان بەسەر تەواوی جومگە سەرەكییەكانی دەسەڵاتدا گرتووە.  سوپای تورکیا لە راگەیێندراوێکدا هۆکاری کودەتا سەربازییەکەی بۆ پاراستنی دیموکراسی لە تورکیا گەڕاندەوە.

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا راشیگەیاند “بۆ سەرلەنوێ دابینکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی، بۆ وەگەڕخستنەوەی دەستوور و دیموکراسی، بۆ ئەوەی چیدی کەس لەسەرووی یاساوە نەبێت، بۆ وەگەڕخستنەوەی ئەو ئاساییشەی کە تێکدراوە، هێزە چەکدارەکانی تورکیا دەستیان بەسەر تەواوی دەسەڵاتی تورکیادا گرتووە. تەواوی رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانمان وەک خۆی دەمێننەوە. بەهیواین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تەواوی جیهاندا بەردەوام بن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com