نوچەنێت
شەڕ و ئاڵۆزی لە توركیا بەردەوامە و ئێستا كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە ئەنقەرە، بە فڕۆكە لە لایەن كودەتاچییەكانەوە بۆردومان دەكرێت.
لە بارەی ژمارەی كوژراو و برینداران، ده‌سته‌ی دادوه‌ری ناوچه‌ی گۆلباشی رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و هه‌لیكۆپته‌ره سه‌ربازییه‌كانه‌وه 42 كه‌س له ئه‌نقه‌ره كوژران و 60 كه‌س برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان له شارەكانی ئیسته‌نبوڵ، كۆنیا، ئیزمیر، ئه‌دیرنه و ماراش 18 كه‌س كوژران و 21 كه‌سیش برینداربوون، تاوەكو ئێستاش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری فه‌رمیی ژماره‌ی قوربانیانی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
به‌و پێیه به‌هۆی هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازیی دژ به ده‌سه‌ڵاتی توركیا، 60 كه‌س كوژراون و نزیكەی 100 كه‌سیش برینداربوونە.
هەروەها خڵوسی ئاکار، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، ساڵح زەکی چۆڵاک، فەرماندەی هێزی زەمینی تورکیا، عابیدین ئوناڵ، فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیا، بولەنت بۆستانئۆغڵو، فەرماندەی هێزە دەریاییەکانی تورکیا و گالیپ مەندی، فەرماندەی هێزەکانی جەندەرمە تا ئێستا نادیارن.