نوچه‌نێت- ئاژانسه‌كان
ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان هۆشداریدا سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی ئازاد كردنی موسڵ له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش، كه ده‌بێته هۆی “گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین قه‌یرانی مرۆیی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له ساڵی 2016”.
یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش گوتی، هه‌وڵه مرۆییه‌كان یه‌ك ملیار دۆلارییان تێده‌چیت.
پێشتریش حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاندبوو كه ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هاوكاری كردنی 250 هه‌زار بۆ ملیۆنێك كه‌س، كه له‌وانه‌یه له كاتی ئازادكردنی موسڵدا ئاواره ببن.
وا بڕیاره سوپای عێراق له گه‌ڵ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی ئه‌نجام بده‌ن بۆ رزگار كردنی موسڵ كه ده‌كه‌وێته 450 كیلۆمه‌تری باكوری به‌غدا، له ساڵی 2014 داعش داگیری كرد و ئێستا باره‌گای سه‌ره‌كییه‌تی له عێراق.
كوبیس ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان سه‌رگه‌رمی ئاماده‌كارین بۆ پرۆسه مرۆییه‌كان و پلاندانان بۆ دوای ئازادكردنی موسڵ.
دیپلۆماتكارێكی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، داوای دابین كردنی هاوكاری كرد بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارودۆخی موسڵ، له ئە‌مساڵدا، له بڕی 861 ملیۆن دۆلار كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوای كردبوو بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق 38% ی كۆكراوه‌ته‌وه.