واشنتۆن لە ئەگەری زۆر بوونی هێڕشە تیرۆرستییەکان لە ئەوروپا هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-فارس

نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە بەیانێکدا و لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێڕشە تیرۆرستیەکەی شاری نیسی فەڕەنسا دەلێت، ئەگەری هەیە کە بە گەڕانەوەی ئەوروپییەکانی ناو ریزەکانی داعش، کردەوەی تیرۆرستی هاوشێوە لە ئەوروپا رووبدات.

نووسینگەی ئاسایشی دیپلۆماسی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاهەروەها دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا لەو بڕوایەدان، کە بە گەڕانەوەی ئەندامانی ئەوروپی داعش لە سوریا و عێراق، مەترسی دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشە تیرۆرستییانە زیاتر دەبێت.

شارەزایان و شرۆڤەکارانی سیاسی پێیانوایە، کە بە لە ناوچوونی خودی داعش لە سوریا و عێراق، دیسانەوە مەترسی ئەوە هەیە کە ئەندامانی ئەوروپی ریزەکانی داعش بە گەڕانەوەیان بۆ ئەم وڵاتانە ببنە مەترسی و هەڕەشەیەکی جددی.

شەوی رابردوو، هاووڵاتییەکی فەرەنسی بە رەچەڵەک تونسی، بە ناوی محمد الحوایج بو هلال، بە بارهەڵگرێکەوە هێڕشی کردە سەر کۆبوونەوەی هاووڵاتییانی فەڕەنسا، کە بە بۆنەی جەژنی نەتەوەیی ئەم وڵاتە رێکخرابوو.

فرانسو ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتوویەتی، باری تەندروستی 50 کەس لە بریندارەکان جێی مەترسین و ناجێگیرە  و لە گەڵ مەترسی مەرگ بەرەوڕوون. بە هۆی ئەم هێرشەوە تا ئێستا لانی کەم 84 کەس کوژراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com