نوچەنێت-مهر
وەزارەتی دەرەوەی سوریا دەڵێت، تا ئەو کاتەی وڵاتانی پیلانگێڕ لە دژی سوریا و لە کۆمکاری عەرەبی بوونیان هەبێت، دیمەشق بیر لە گەڕانەوە و ئەندامەتی لە کۆمکاری عەرەبی ناکات.
بە گوێرەی “العهد” سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا وەک کاردانەوە بەرامبەر بە لێدوانی ئەم دواییانەی”احمد ابوالغیط” سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی گوتویەتی، سوریا هیچ داواکاییەکی بۆ ئەندامەتی سەر لە نوێ لە کۆمکاری عەرەبی ئاراستە نەکردووە.
ئەم سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت، کۆماری عەرەبی سوریا جارێکی دیکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هیچ داواکارییەکیان بۆ پێدانی کورسی لە کۆمکاری عەرەبی نەبووە. سەرچاوەکە هەروەها کۆمکاری عەرەبی بەوە تاوانبار دەکات، کە رۆڵی هەبووە لە هێرش کردنە سەر لیبیا و دەڵێت، کۆمکاری عەرەبی لە دۆخی ناجێگیری ئەم ولاتە بەرپرسیارە.
سەرچاوکە هەروەها رایگەیاندووە، کە سوریا بیر لە ئەندامەتی لە رێکخراوێک ناکاتەوە بە بە پیلانگیڕی لە دژی سوریا ناوبانگی هەیە.
سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەبی ئەم دواییانە گوتبووی، کە سوریا تەنیا ئەو کاتەی دەتوانێ ببێت بە ئەندامی کۆمکاری عەرەبی، کە دەوڵەت و ئۆپۆزسیۆنی ئەم وڵاتە رەزامەندییان لە سەر بێت، هەروەها ئاماژەی بەوەش دابوو، کە دۆخی ئەم وڵاتە زۆر ئاڵۆزە و ناجێگیرە.