نوچەنێت
رێبەری رەوتی سەدر لە نێوان هەزاران خۆپیشاندەری گۆڕەپانی تەحریری بەغدا رایگەیاند: بەغدا ئازادە و دەبێت ئەمریکا لە عێراق بچێتە دەرەوە.
سەر لە بەیانی رۆژی هەینی 15-7-2016، خۆپیشاندانی جەماوەری بەرفراوان لە بەغدا دەستیپێکرد و رێبەری رەوتی سەدریش گوتارێکی لەنێو خۆپیشاندەران پێشکەشکرد و داوایکرد ئەمریکا لە عێراق بچێتە دەرەوە.
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، رایگەیاند: ئەمڕۆ هاتووم بۆ ئەوەی بەشداری لە خۆپیشاندان بکەم و پشتیوانی ئێوەبم لە داواکانتان، ئێوەش داوابکەن کە بەغدا ئازادە و ئەمریکا لە عێراق بڕۆ دەرەوە.
سەدر ئاماژەی بەوەی بەوەدا، سوننە و شیعە لە عێراق برای یەکن، ئەوان وڵات نافرۆشن، هەروەها دەمەوێت ئەوە بڵێم کە داواکانتان دەبێت جێبەجێبکرێت و منیش لە گەڵ ئێوەم.
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە بە دەیان هەزار کەس لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا کۆبوونەتەوە، هێزی سەربازی سەرایا سەلام کە سەر بەرەوتی سەدرە، گۆڕەپانی تەحریر و خۆپیشاندەران دەپارێزن و هێزە ئەمنییەکانیش ناوچەی سەوز، هەروەها لە شەوی رابردووەوە، هێزێکی زۆر لە ناوچەی سەوز بڵاوەی پێکراوە.