نوچەنێت-شفقنا
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، پەیوەندی ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی دەکەوێتە قۆناغێکی دیکەوە و ئەم قۆناغەش بە گۆڕانکاری چاوەڕواننەکراو و گەورە وەسف دەکات.
بە گوێرەی ماڵپەڕی هەواڵی قودس پرێس، بانگەشەی ئەوە دەکات، کە ئیسرائیل جێگای خۆی لە ناوچەکە کردۆتەوە و دەشڵێت، هاوکێشەی هێزی سەربازی و ئابووری، دەسەڵات و هێزی ئەم وڵاتەی بردۆتە ئاستێکی بەرز. نەتەنیاهۆ موژدەی ئەوەش دەدات، کە پەیوەندی وڵاتەکەی لە گەڵ ولآتانی گرنگی عەرەبی بکەوێتە قۆناغێکی گەورە و چاوەڕواننەکراوەوە.
نەتەنیاهۆ لە میانەی گوتارێکی زانکۆی ئاسایشی خۆجێی ئیسرائیل، بە بێ ئەوەی کە ئاماژە بە ناوی وڵاتێکی عەرەبی بدات گوتوویەتی: ئەم وڵاتانە لەوە تێگەیشتوون کە ئیسرائیل دوژمن نییە، بەڵکوو هاوپەیمان و پشتیوانی ئەم وڵاتانەیە بە تایبەت بەرامبەر بەو هەڕەشانەی کە لە لایەن ئێرانەوە بەرەوڕوویان دەبێتەوە.
نەتەنیاهۆ هەروەها دەڵێت: ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێون ئیسرائیل و جیهانی عەرەبی یارمەتی رەوتی ئاشتەوایی لە نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەکات، ئەمەش مانای وایە کە سەقامگیری لە نێوان دوو لایەن دێنێتە کایەوە.