نوچه – شه‌رقلئه‌وسه‌ت
بروس ریدڵ، راوێژكاری چوار سه‌رۆكی ئه‌مریكا بوه بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ له ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (سی ئای ئه‌ی) كاری كردوه، زۆربه‌ی ژیانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌سه‌ر بردوه، دیمه‌نێكی ره‌شی داهاتووی ناوچه‌كه‌ی پیشاندا و ئاماژه‌ی به لێكهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان و نه‌مانی هه‌ندێكیان كرد.
ریدل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاند، جه‌نگی لوبنان له ناوه‌ڕاستی حه‌فتاكان ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی دواتر، هێشتاش شتی تر به‌ڕێوه‌یه. داگیركردنی عێراقیش له ساڵی 2003 ئاماده‌كارییه‌ك بوو بۆ لێكهه‌ڵوه‌شانی ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كان.
ریدڵ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه سوریا و لیبیا له‌سه‌ر رێگای له‌ناوچونن و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی بونییان نامێنێت، عێراقیش به‌شی باكوره‌كه‌ی كه كوردی لێیه له‌ده‌ست ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌وه‌ی ئێران ناوی ناوه شۆڕشی ئیسلامی، له راستیدا شۆڕشی تایفه‌گه‌رییه، هه‌تا میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراقدا بونییان هه‌بێت، ئه‌وا داعش‌یش بوونی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی وت كه خۆشه‌ویستی ئێرانییه‌كان بۆ عێراق به ڕاده‌یه‌كه كه ده‌یانه‌وێت بۆ سێ ده‌وڵه‌ت دابه‌ش ببێت، عێراقی شیعه و عێراقێكی بچوكتری سوننه و عێراقی كوردی، به‌مشێوه‌یه ده‌توانن باشتر به‌كاری بهێنن و بیقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وهندی خۆیان.
ریدڵ به‌دووری زانی حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆكی ئێران سوپای پاسداران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، چونكه ئه‌و توانایه‌ی نیه به‌رای ئه‌و.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌بێت سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مریكا گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی تیرۆری ئێران بكات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به سه‌ركه‌وتنی سعودییه‌كان كرد له گرتنی ئه‌حمه‌د مه‌غسه‌ل كه ئێران كردبووی به ئه‌مینداری گشتی حیزبوڵای سعودیه، وتی ” پێموایه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه زۆر گوێیان بۆ قسه‌كانی مه‌غسه‌ل گرتوه، ئه‌ویش له مه‌ترسی تیرۆری ئێران ئاگاداری كردونه‌وه”.