لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری: حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی ئاگای له‌ رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر-واشنتن نیه‌

0

 

نوچه‌- تۆڕی هه‌واڵی عێراق

 

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، واژۆ كردنی رێككه‌وتننامه‌ له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا پێشێل كردنی ده‌ستوره‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌ كرد، كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند هیچ ئاگای له‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ نییه‌.

ئه‌سكه‌نده‌ر وه‌توت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه‌ی له‌ نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌رێمی كوردستان واژۆ كراوه‌، سه‌باره‌ت به‌ پڕچه‌ككردن، پێشێلكردنی ئاشكرای ده‌ستوره‌. رێككه‌وتننامه‌كه‌ به‌بێ ئاگاداری و راوێژ پێكردنی حكومه‌تی ناوه‌ند واژۆ كراوه‌، ته‌نانه‌ت لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراقیش ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه‌”.

رۆژی 12 ی ئه‌م مانگه‌، هه‌رێمی كوردستان رێكه‌وتننامه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا واژۆ كرد، سه‌باره‌ت به‌ پرچه‌ككردنی پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی سه‌ربازی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com