نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
هارجیت ساجان، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا جه‌ختی لەوەكرده‌وه، كه حكومه‌ته‌كه‌ی پلانی هه‌یه بۆ پڕچه‌ككردنی هێزی پێشمه‌رگه.
ساجان كه ئێستا له وڵاتی كوێته له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” كه‌نه‌دا ده‌یه‌وێت چه‌كی سوك بداته پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی دژی داعش به‌كاری بهێنن”، بێئه‌وه‌ی ئاماژه به جۆری چه‌كه‌كان و كاتی پێدانی چه‌كه‌كان بكات.
ساجان پێوابوو كه ” ئه‌و چه‌كه سوكانه ئه‌و چه‌كانه‌ن كه له ئه‌رزی واقیعدا پێشمه‌رگه پێویستی پێیانه”. هه‌روه‌ها دەڵێت هه‌ر دواكه‌وتنێك له راده‌ست كردنی چه‌كه‌كان، بۆ رێوشوێنه فه‌رمی و حكومییه‌كان له ئۆتاوا دەگەڕێتەوە.
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا هه‌وره‌ها گوتی، هێرشه خۆكوژییه‌كانی داعش به‌رو زیاد بوون ده‌چن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی له‌ده‌ستدانی خاكه‌كه‌ی ژێرده‌ستی، هه‌روه‌ها ژماره‌ی راهێنه‌ره سه‌ربازییه‌كانمان له عێراق زیاتر ده‌كه‌ین.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسه عێراقی و كورده‌كان، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا به‌ره‌و وڵاتی كوێت به‌ڕێكه‌وت.