نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، داوایان له په‌له‌مانتاره‌كانییان كرد به‌غدا به‌جێ بهێڵن و، بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئه‌منی به‌غدای پایته‌خته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری هاوپه‌یمانی كوردستانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ” نوێنه‌ره كورده‌كان له ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌وه دوای هه‌ڵگرتنی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ستیان به گه‌ڕانه‌وه كردوه”، ئه‌و نوێنه‌ره كورده پێوایه بارودۆخی ئه‌منی عێراق به‌هۆی ئه‌و خۆپیشاندانه ملیۆنییه چاوه‌ڕوانكراوه‌ی كه سه‌در داوایكردوه به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جه‌ختی كرده‌وه كه ” به‌غدا بارگرژی ئه‌منی وه‌ك دوێنێ ئێواره‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، له‌وكاته‌وه‌ی كه به‌هۆی مانۆڕی سه‌ربازی میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران روویدا”.