نوچه- واشنتن پۆست
رێكخراوی داعش ده‌ستی كردووه، به ئاماده كردنی ئه‌ندامه‌كانی بۆ كه‌وتنی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی كه پێش دوو ساڵ رایگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی: داعش له له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 خه‌لافه‌تی له خاكه داگیركراوه‌كانی سوریا و عێراق راگه‌یاند، هه‌روه‌ها به‌مدواییانه سه‌ركرده‌كانی داعش له رێگه‌ی چالاكی و ره‌فتاره‌كانییان ده‌یانه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌ن، كه داعش خه‌ریكه خاكه‌كانی له مه‌یدانی جه‌نگدا له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه واز له ئامانجه‌كانی ناهێنێت و ئه‌ندامه‌كانی ئێستا خه‌ریكی ئه‌نجامدانی كاری نهێنین.
پسپۆڕانی قه‌ڵاچۆ كردنی تیرۆری ئه‌مریكی پێیانوایه، كاره تیرۆرستییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا و ئه‌سته‌نبوڵ، كاردانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانكارییانه بوون، كه له عێراق و سوریا روویاندا. رۆژنامه‌كه له‌زاری چه‌ند شیكه‌ره‌وه‌یه‌كه‌وه گواستویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و كاره تیرۆرستییانه به‌رده‌وام بن و ته‌نانه‌ت به‌هێزتریش بن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی پاككردنه‌وه‌ی خاكه داگیركراوه‌كان له داعش و، رێكخراوه‌كه ده‌گۆڕێت بۆ تۆڕێكی نهێنی ته‌نكی بڵاوبوه‌وه، له‌سه‌ر شێوازی یه‌كه و شانه له سێ كیشوه‌ری جیهاندا به لایه‌نی كه‌مه‌وه
له پێشوودا شیكه‌ره‌وه‌كانی كۆمپانیای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌مریكی HIS رایانگه‌یاندبوو ، كه داعش له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر چواری خاكه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه، كه پێشتر له عێراق و سوریا داگیری كردبوو، كه یه‌كسانه به رووبه‌ری خاكی ئێرله‌ندا.