یڵدرم: تا ئەسەد مابێت سیاسەتمان نەگۆڕە

0

نوچە-ئیسنا

سەرۆکوەزیانی تورکیا جەخت دەکاتەوە، کە تا ئەو کاتەی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە سەر کورسی  دەسەڵات بێت، سیاسەتی وڵاتەکەی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نایەت.

بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە میانەی دیمانەیەک لە گەڵ کەناڵی هەواڵی بی بی سی رایدەگەیێنێ، ئەو دەنگۆیانە کە سەبارەت بە سیاسەتی ئەنقەرە بەرامبەر بە سوریا و بەشار ئەسەد لە ئارادان، بێ بنەما و دوورن لە راستی.

بیناڵی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە سیاسەتمان بەرامبەر بە سوریا بەستراوەتەوە بە گۆڕانکاری لە سوریا و لە سەرووی هەموویانەوە، دەبێت  بەشار ئەسەد ماڵئاوایی لە دەسەڵات بکات.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها دەڵێت: تا ئە وکاتەی ئەسەد لە دەسەڵات بمێنێتەوە، سیاسەتمان بەرامبەر بە سوریا هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایەت،هەر بۆیە ئەسەد سەرەکیترین کەسی بەپرسیارە لە هەر جۆرە گۆڕانکارییەک.

سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەوەش دەخاتە روو، کە لەناوچوونی داعش هیچ یارمەتییەکی بە چارەسەری قەیرانی سوریا ناکات. ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەوە شێوەی حوکمڕانی سوریایە،  بۆتە هۆی پێکهاتنی ئەم دۆخە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com