بەشار ئەسەد: ترامپ ئەزموونی سیاسی نییە

0

نوچە-مهر

سەرۆککۆماری سوریا لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵێکی ئەمریکایی دەڵێت: ترامپ وەکوو هەموو سەرۆککۆمارەکانی رابردووی ئەمریکا، خاوەنی هیچ جۆرە ئەزموونێکی سیاسی نییە.

بەشار ئەسەد لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئێن.بی.سی وێڕای رەخنەی توند، لە دۆناڵت ترامپ،پ اڵێوراوی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا بۆ پۆستی سەرۆکایەتی دەڵێت: ترامپ لە پانتایی سیاسەتدا پیاوێکی بێ ئەزموونە.

بەشار ئەسەد دەربارەی دەستوەردانی سەربازی روسیا لە سوریا دەڵێت: دەستوەردانی سەربازی روسیا، بووە هۆی پاشەکشەی هێزە تەکفیریەکان.

سەرۆککۆماری سوریا دووپاتی دەکاتەوە: دەستوەردانی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە سوریا یارمەتی  بە گەشەکردنی تیرۆریزم کردووە و، ئەمریکا بەوە تاوانبار دەکات کە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پیداگر و جیدی نین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com