سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا: بۆ چوونە دەرەوە پێویستمان بە کاتە

0

نوچە-قطرە

سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە کابینەکەی بۆ دەستپێکی پڕۆژەی چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا پێویستی بە کاتە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا تەنها چەند کاتژمێر دوای وەرگرتنی پۆستەکەی رایگەیاند، کە بە ئانجێلا مێرک، راوێژکاری ئەڵمانیا و فڕانسوا ئۆلاند، سەرۆککۆماری فەرەنسای راگەیاندووە، پێش ئەوەی کە وتووێژە فەرمیەکان بۆ چوونە دەرەوەی وڵاتەکەی لە یەکێتی ئەوروپا دەست پێبکات، کابینەکەی پێویستی بە کات هەیە.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، گوتەبێژی مەی، کە پێشترجێگیری دەیڤید کامێرۆن بووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی تەمووز، گوتویەتی: سەرۆکوەزیری نوێی بەریتانیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانیدا جەختی لە پەبەندی وڵاتەکەی، بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا کردۆتەوە.

بە پێی لێدوانی گوتەبێژی تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا جەختی لەوە کردۆتەوە، کە کابینەی نوێی ئەم وڵاتە بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئەوروپا پێویستە ئامادەسازی تەواو بکات و، هیواداریشی دەربڕیوە کە ئەم قۆناغە بە سەرکەوتوویی بگاتە ئەنجام.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com