داعش هەواڵی کوژرانی عومەر چیچانی رادەگەیێنێت

0

نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ

کەناڵی هەواڵی”اعماق”ی سەر بە داعش، رۆژی چوارشەممە ١٢ی تەموز پشتڕاستی کردەوە، کە ئەبو عومەر چیچانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی ئەم گروپە لە پارێزگای سەڵاحەدینی عێراق کوژراوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێشتر، لە رێکەوتی ٤ی مارسی رابردوو رایگەیاندبوو، کە رەنگە عومەر چیچانی ،وەزیری جەنگی داعش لە هێرشێکی ئاسمانی لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا کوژرابێت.

لەم پەیوەندیەدا سەرچاوەیەکی سەربازی رایگەیاندووە، ئەبو عومەر چیچانی لە میانەی شەڕ و پێکدادان لە شاری ئەلشەرقات، کە دەکەوێتە نزیک موسڵ کوژراوە.

کەناڵی هەواڵی اعماق، هیچ ئاماژەیەکی بە کات و ساتی کوژرانی عومەر چیچانی نەکردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، عومەر چیچانی لە سەرووی لیستی ئە ومیلیشیایانە بووە، کە  ئەمریکا بۆ لەناوبردنی ٥ ملیۆن دۆلار خەڵاتی دیاری کردبوو.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا چیچانی خستبووە لیستی تیرۆریستە بیانیەکان و راشیگەیاندبوو، کە ناوبراو رابەرایەتی کردنی داعش دەسەڵاتێکی تایبەتی هەیە.

رۆیتەرزیش گوتویەتی، کە عومەر چیچانی یەکێکە لە راوێژکارە نزیکەکانی ئەبوبەکر بەغدادی و، سەرکردەی داعش بووە.

چیچانی ساڵی ١٩٨٦ لە جۆرجیا لە دایک بووە. ناوی راستەقینەی تارخان باتیر ئۆشویل بووە. پێشتر لە  ریزە میلیشیاکانی چیچاندا بووە. ساڵی ٢٠٠٦ دەچێتە ناو سوپای جۆرجیاوە و لە شەڕی دژ بە روسەکان بەشداری کردووە. دوو ساڵ دواتر بە هۆکاری پزیشکی لە سوپا وەلادەنرێ.

بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی هەواڵدەریی فەەەنسەی گوتووە، کە چیچانی ساڵی ٢٠١٢ دەچێتە سوریا و دەبێتە ئەندامی داعش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com