نوچە-میزان
رێکخراوی داعش، چوونی خەڵکی بۆ قاوەخانەکان قەدەغە کرد و هۆشداری داوە، ئەو کەسانەی کە سەرپێچی لەم بڕیارە بکەن بە توندی سزا دەدرێن. داعش لەم بارەوە رایگەیاندووە، لە ئەگەری چوونی خەڵک بۆ قاوەخانەکان یەکەم جار خاوەنی قاوەخانە و دواتر موشتەریەکان گیانیان بەرەورووی سزای مەرگ دەبنەوە.
بە گوێرەی تەلەفزیۆنی ئەلجەزیرە، داعش لەم بارەوە هۆشداری داوە، کە ئەگەر پێچەوانی ئەم بڕیارە بجووڵنەوە بە توندی سزا دەدرێن.
ئەم بڕیارەی داعش بۆتە هۆی ئەوەی، کە زۆرێک لە خاوەن قاوەخانەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەڵاتی داعش قاوەخانەکانیان دابخەن. بە گوێرەی راپۆرتەکەی ئەلجەزیرە، مەترسی ئەوە هەیە کە شانە نهێنیەکانی داعش لە گوند و شارەکان لەم جۆرە شوێنانە کردەوەی خۆکوژی ئەنجام بدەن.