نوچەنێت
ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە،١٢ تەمووز بە سەردانێک گەیشتە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان و لەم سەردانەی لە گەڵ فەرماندە سەربازییەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە کۆبووەوە.
کارتەر رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان پێدانی دەسەڵاتێکی زۆرترە بە فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا وناتۆ لەم وڵاتە. هەروەها جەختی لە پابەندی و بەڵێنی دارایی وڵاتەکەی، بەرامبەر بە هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان کردۆتەوە. مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان تەوەرێکی دیکەی ئەم سەردانەی کارتەر بووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، پێشتر وێڕای باراک ئۆباما ،سەرۆکوکۆماری وڵاتەکەی لە شاری وارشۆ ی لەهستان، بەشداری لە دانیشتنی هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور(ناتۆ)کرد.هەروەها پێش سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان چووە عێراق.
کارتەر لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەم دوو، وڵاتە جەختی لە مانەوەی و بەردەوام بوونی لایەنی سەربازی ئەمریکا کردۆتەوە.
کارتەر هەروەها دووبارەی کردەوە، کە ئەمریکا لە سەر کردنە ئامانجی سرکردەی گروپە تیرۆریستیەکانی جیهان بەردەوام دەبێت و راشیگەیاند، لە ئاستی نیودەوڵەتی بەرەنگاری تیرۆر دەبێتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەها دڵنیایی دا، کە ئە ورەوتە بەردەوام دەبێت و هاوکات ستایشی هێزەکانی ئەفغانستانی کرد لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
پێش لە دەستپێکی دانیشتنەکەی ناتۆ لە وارشۆ، سەرۆککۆماری ئەمریکا رایگەیاند: ئەم وڵاتە تا سەرەتای ٢٠١٧ هێزەکانی خۆی لەم وڵاتە دەهیڵێتەوە کە ژمارەیان ٨٤٠٠ سەربازە.جێی ئاماژەیە ژمارەی هێزی سەربازی بیانی لەم وڵاتە نزیکەی ١٣٠٠٠ کەسە.
وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، لە دوایین رۆژی دانیشتنەکەیەندا بەلێنیان دا، کە ١٢ هەزار سەربازی خۆیان لانی کەم تا ٢٠١٧ لە ئەفغانستان بهێڵنەوەو لە یارمەتیە داراییەکانیان بە سوپا و پۆلیسی ئەم وڵاتە تا ساڵی ٢٠٢٠ بەردەوام بن. ئەم یارمەتییانە لە ساڵی ٢٠١٧ تا ٥ ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت، کە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری لە لایەن ئەمریکاوە دابین دەکرێت.
جەنەڕالی ئەمریکی، کرتیس ساکاپارگوتی، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی لە ئەوروپا هۆشداری داوە، کە هەر جۆرە شکستێکی سەربازی لە ئەفغانستان، ئەم وڵاتە دەکاتە پەناگەی گروپەکانی وەک داعش وقاعیدە.
ناتۆ هەروەها خوازیاری ریفۆرمێکی بنەڕەتییە، لە هێزە سەربازییەکانی ئەفغانتسان بە تایبەت لە رووی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ.