نوچە-ئیسنا
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانەی سەردانی بۆ کابۆل رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی بۆی بکرێ لە هەموو شوێنێکی جیهان سەرکردەی گروپە تیرۆریستیەکان دەکاتە ئامانج.
بە گوێرەی ئاژانسی”بخدی”، ئەشتۆن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش، لە گەڵ محەممەد ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری ئەفغانستان رایگەیاندووە، کە باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا .
کارتەر هەروەها رایگەیاندووە، ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەفغانستان پێدانی دەسەڵاتێکی زۆرترە بە فەرماندە سەربازیەکانی ئەمریکا وناتۆ لەم وڵاتە. کارتەر جەختی لە پابەندی و بەڵێنی دارایی وڵاتەکەی بەرامبەر بە هێزە ئەمنیەکانی ئەفغانستان کردۆتەوە. مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان تەوەرێکی دیکەی ئەم سەردانەی کارتەر بووە.
وەزیری بەرگری ئەمریکا، هەروەها لە گەڵ عەبدوڵا عەبدوڵا سەرۆکی جێبەجێکاری ئەفغانستان و تاج محەممەد جاهد، وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە کۆبۆتەوە.