نوچەنێت
داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە خۆکوژییەکەی سەر بازگەی راشیدیەی باکووری بەغدا راگەیاند، کە ئەمڕۆ رویدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13-7-2016، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێکی پشکنینی هێزە ئەمنییەکان لە باکووری بەغدا تەقییەوە، بەهۆیەوە 15 كەس كوژران و 7 ی دیكە برینداربوون.
كەمێك دوای تەقینەوەی یەكەم، كە داعش بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی راگەیاند، بۆمبێكی چێندراو بازاڕێکی میللی لە گەڕەکی ئەلعامل لە باشووری بەغدا كردە ئامانج و بەهۆیەوە 2 كەس كوژراون و 7 ی دیكە برینداربوون.
جگە لەم دوو تەقینەوەیە، تەقینەوەیەكی دیكەش لە گەڕەكی ئوری رۆژهەڵاتی بەغدا لەڕێگەی بۆمبێکی چێندراو ئەنجامدرا و، بەهۆیەوە 2 کەس کوژران و 6 ی دیکە برینداربوون.