ئیسرائیل، ئامادەیی خۆی بۆ وتووێژی راستەوخۆ لە گەل فەلەستین دەربڕی

0

نوچە-ئیسنا

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، بە بێ هیچ پێش مەرجێک ئامادەی وتوێژی راستەخۆ لە گەڵ دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینە.

میدیاکانی ئیسرائیل لەم بارەو ەرایانگەیاندووە: بنیامین نەتەنیاهۆ لە دیدار لە گەڵ سامح شوکری، وەزیری دەرەوەی میسر ئامادەیی خۆی بۆ بەشداری لە دانیشتنێکی سێ قۆڵی بە بشداری هەر یەک لە مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر خستۆتە روو.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی رابردوو، وێڕای بەرزنرخاندنی هاوکارییەکانی نێوان ئیسرائیل و میسر، ئەم هاوکاریانەی وەک پاشەکەوتێکی ئەمنی و نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل وەسف کردووە. نەتەنیاهۆ هەروەها پێشوازی لە پڕۆژەکەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر بۆ ئاشتییەکی گشتگیر لە ناچەکە کردووە. بە تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ ئیسرائیل و فەلەستینیەکان.

نەتەنیاهۆ ئەوەشی خستۆتە روو، کە لە دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی میسر کۆمەڵێک پرسی گرنگ و دۆسیەی ناوچەیی خستۆتە بەرباس، کە یەکێک لەم پرسانە رەوتی سازان لە گەڵ دامەزراوەی خۆبەرێوەبەری فەلەستین، بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com