بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی بەغدا، پەرلەمانتارە کوردەکان دەگەڕێنەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

دوای تەواوبوونی خولی هاوینەی پەرلەمانتاران و هێرش کردنە سەر پەرلەمان لە بەغدا، جارێکی تر بە مەبەستی دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی کورد گەڕانەوە بەغدا، بەڵام داوایان لێدەکرێت بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

د. ئەشواق جاف، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچەنێت گوتی”سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان پێاین گوتین، کە رۆژی پێنجشەممە 14ـی تەمموزی 2016 و رۆژی دواتر لە بەغدا نەمێنینەوە، چونکە دۆخی ئاسایشی پایتەخەت بەرەو ئاڵۆزبوون دەچێت”.

ئەشواق جاف ئەوەشی راگەیاند” رۆژی پێنجشەممە نمایشی سەربازی لە بەغدا بەڕێوە دەچێت. بەپێی زانیارییەکانیش گروپ و میلیشیاکانی نزیک لە نوری مالیکی وەک خۆ نمایشکردنێک لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر، نمایشی سەربازی دەکەن”.

پێشتر موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردبوو، رۆژی هەینی 15ـی تەمموز خۆپێشاندانێکی ملیۆنی لە شاری بەغدا ئەنجام بدەن، هەروەها ئەمڕۆ چوارشەممە خۆی بۆ سەرپەرشتی ئەو خۆپیشاندانەم گەیشتە بەغدا. بەمەش مەترسیی دەکرێت خۆپێشاندەران هەڵبکوتنە سەر ناوچەی سەوز (ئەو ناوچەیەی حوکمڕانیی عێراقی تێدا دەکرێت)، هەروەک لە کۆتایی مانگی نیسان و سەرەتای ئایار، پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیرانیان داگیر کرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com