نوچە-مهر
عادل جەبیر وەزیری کاروباری دەرەوەی سعودیە، سەردانی واشنتۆنی کردووەو لە گەڵ هەر یەک لە جۆن کێری، وەزیری دەرەوە وسۆزان رایس، راویژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دیدار و گفتوگۆی کردووە.
بە گوێرەی راپۆرتی شەرقولئەوسەت، وەزیرانی دەرەوەی سعودیە وئەمریکا لەم دیدارەدا، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچە بە تایبەت دەربارەی سوریا و یەمەن باس و گفتوگۆیان کردووە.
تاوەکوو ئێستا وردەکاری زیاتر سەربارەی ئەم دیدارە بڵاو نەبۆتەوە.
جەبیر هەروەها لە گەڵ سۆزان رایس، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کۆبووتەوە. وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانەی ئەم سەردانەی بۆ ئەمریکا لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سینا چاوپێکەوتنی هەبووە.