واشنتۆن: روسیا لە دانیشتنی هاوپەیمانێتی دژ بە داعش بەشداری پێناکرێ

0

نوچە-باشگاه خبرنگاران

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، روسیا بۆ بەشداری کردن لە دانیشتنی هاوپەیمانێتی دژی داعش لە واشنتۆن بانگهێشت نەکراوە.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی روسیاالیوم، لۆرا سیل، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) گوتویەتی: دانیشتنی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی دژی داعش، رۆژانی ٢٠ و ٢١ی تەمووز لە واشنتۆن بەڕێوە دەچێت.

گوتەبێژی پێنتاگۆن جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تەنها وڵاتانی ئەندام لەم هاوپەیمانێتیە بەشداری کۆبوونەوەکەی واشنتۆن دەبن و، هەر بەم هۆیەشەوە روسیا بانگهێشتی ئەم دانیشتنە نەکراوە.

بڕیار وایە، نوێنەرانی ٦٣ وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بەشداری کۆبوونەوەکەی واشنتۆن بن. بە گوێرەی زانیارییەکان لەم دانیشتنە دوو رۆژەدا، رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com