نوچەنێت
بە دەستپێشخەری مەرجەعی باڵای شیعە، شەوی رابردوو لایەنە سیاسییە ناکۆکەکانی شیعە لە نەجەف کۆبوونەوە، بۆ ئەوەی رێبەری رەوتی سەدر رازی بکەن واز لە سەرپەرشتیکردن و پشتیوانی خۆپیشاندەران بهێنێت، بەڵام هەوڵەکان شکستیانهێنا و سەدر گەیشتووەتە بەغدا، بۆ سەرپەرشتیکردنی خۆپیشاندەران.
بەپێی زانیارییەکان، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە شیعەکان لەسەر داوا و پێشنیازی مەرجەعی باڵای شیعەکان بووە، هەوڵیان داوە موقتەدا سەدر رازی بکەن بەوەی پەیامێک بۆ گەلی عێراق و خۆپیشاندەران بنێرێت و داوایان لێبکات، خۆپیشاندان نەکەن و هاوکاری حکومەت بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە سەرکەوتوو نەبووە”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هەوڵەکەی مەرجەعی باڵای شیعەکان بۆ نزیککردنەوەی لایەنە ناکۆکەکانی شیعە شکستیهێناوە و لە کۆبوونەوەکەدا، سەدر سوربووە لەسەر ئەوەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی بەغدا بکات، ئیستا سەدر لە بەغدایە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی دەنگە ناڕازییەکان بکات.