نوچەنێت-مهر
بیناڵی یەڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا جەخت لە هەوڵەکانی ئەم وڵاتە بۆ باشتر بوونەوەی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ سوریا و میسر دەکاتەوە و دەڵێت: هیچ هۆکاریک بۆ شەڕ لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە بۆ وێنە سوریا و میسر نابینینەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەروەها بەڵێن دەدات، کە پەیوەندی وڵاتەکەی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە شێوەیەکی دۆستانە ئاراستە بکات.
یەڵدرم، لە میانەی پێشکەش کردنی وتارێک لە ئاکادیمیای پارتی دەسەڵاتداری تورکیا (پارتی داد و گەشەپێدان) جەخت لەوە دەکاتەوە، کە گەلێک هۆکار بوونیان هەیە کە پەیوەندییەکانی تورکیا و وڵاتانی دراوسێ بەرەو ئاستێکی باشتر ئاراستە بکەن.
یەڵدرم، وێڕای رەخنەی لە هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور(ناتۆ)، خوازیاری گۆڕینی روانگەی ئەمنی ئەم رێکخراوەیە سەبارەت بە سوریا و دەڵێت: ئەگەر ناتۆ ئەرکەکانی خۆی بە باشی رانەپەڕێنێت، لە داهاتوودا لە گەڵ کێشەی جددیتر بەرەوڕوو دەبێتەوە.