نوچه- ئاژانسه‌كان
ئه‌وس خه‌فاجی، فه‌رمانده‌ی میلیشیای ئه‌بو فه‌زلی عه‌باس، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی ئه‌و زیندانییانه‌ی پارێزگای ناصریه‌ی كرد، كه حوكمی له‌سێداره دانیان بۆ ده‌رچوه و حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كراوه.
خه‌فاجی دەڵێت، 2500 زیندانی له گرتوخانه‌كاندا هه‌ن، كه ئه‌و به تیرۆرست ناوی بردن، هێشتا حكومه‌تی عێراق حوكمی له سێداره‌دانیانی جێبه‌جێ نه‌كردوه، ده‌وڵه‌ت مانگانه ملیارێك دینارییان تێدا خه‌رج ده‌كات ( نزیكه‌ی 860 هه‌زار دۆلار) ، له كاتێكدا ده‌بوایه ئه‌و پاره‌یه له خێزانی شه‌هیده‌كاندا خه‌رج بكرایه، وه‌ك خه‌فاجی گوتی.
له چه‌ند لێدوانێكدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه، خه‌فاجی ده‌ڵێت، چه‌كدارانی میلیشیاكه‌ی به‌ره‌و گرتوخانه‌ی پارێزگای ناسریه بۆ جێبه‌جێ كردنی حوكمی له‌سێداره‌دانی ئه‌و زیندانییانه، بەڕێدەکەون، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵاتداران حوكمه‌كه جێبه‌جێ نه‌كه‌ن.