نوچە-ئیرنا
جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆتایی ئەم هەفتەیە بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار و چاوپێکەوتن، لە گەڵ بەرپرسانی روسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات و، پرسی سوریاش یەکێک لە تەوەرە سەرەکیەکانی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی کێری دەبێت.
میدیاکانی روسیا لەم بارەوە رایانگەیاندووە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی ١٤ی تەمووز سەردانی مۆسکۆ دەکات.
میدیاکانی روسیا لە زاری جۆن کێری رایانگەیاندووە، کە ناوبراو گەڵ بەرپرسانی باڵای روسیا کۆدەبێتەوە و لەم دیدارانەدا پرسی سوریا، قەرەباغ و قەیرانی ئۆکرانیا وچەن بابەتێکی دیکە تاوتوێ و گفتوگۆیان لە سەر دەکرێت.
لەم بارەوە بەرپرسێکی کرمیلن، بە ئاژانسی روسی سگۆدنیای گوتووە، خەریکی تاوتوێ کردنی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ روسیان.
چاوەڕوان دەکرێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە مۆسکۆ، لە گەڵ سێرگی لاڤرۆف کۆببێتەوە و باس لەوەش دەکرێت، کە لە گەڵ ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆی دەبێت.
دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ روسیا، بۆ مانگی مارسی رابردوو دەگەڕێتەوە، کە تیایدا کێری لە گەڵ لاڤرۆف و پوتین کۆبووەوە.