داعش ٣٠٠٠ ژن  ومنداڵی لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەڕاج کردووە

0

نوچە-قطرە

داعش ٣٠٠٠ ژن  ومنداڵی لە سەر تۆرەکانی واتس ئاپ و تەلەگرام هەڕاج کردووە، کە پێشتر لە لایەن ئەم گروپەوە لە ناوچە کانی ژیر کۆنتڕۆڵی خۆی لە عێراق و سوریا دەستبەسەری کردوون.

بە گوێرەی رۆژنامەی”‘ئێندیپێندیت”ی بەریتانی، داعش وێنەی ئە وکچ و ژنە گەنجانەی کە کەوتوونەتە داوی ئەم گروپە لە رێگەی ئەم دوو تۆڕە کۆمەڵایەتییەوە بڵاو کردۆتەوە  وبۆ هەر کامەیان نرخیکی تایبەتی دیاری کردووە.

ئێندیپێندیت لەم بارەوە دەڵێت: تەمەنی ژمارەیەک لەم کچانەی، کە هەڕاج کراون کەمتر لە ١٢ ساڵە .هەروەها ئاماژە بەو ەدەدات، کە ئەم کەسانە بەشێک لە ژنە ئێزیدییەکانن لە لە ساڵی ٢٠١٤ لە لایەن لە لایەن داعشەوە رفێندراون.

بەپێی بڕیاری داعش، کڕیارانی ئەم ژنانە رێگەیان پێدراوە بە هەر شێوەیەک، کە بیانهەوێ کەڵکیان لێ وەربگرن.

وێنەی ئەم ژنانە لە پرسگە و خاڵەکانی پشکینی بڵاو بۆتەوە، تاوکو توانای هەڵاتنیان نەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com