نوچەنێت: تایبەت
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دۆخی ئەمنی نێو شاری بەغدا زۆر مەترسیدارە” بەو هۆیەوە زۆربەی رێگە سەرەكییەكانی شارەكە داخراون، وەك ئەو گوتی، مەترسی خۆپیشاندانی زۆرە گەورە دەكرێت، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش چەند کاتژمێرێک دواكەوتووە”.
(تارق گەردی) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە دۆخی بەغداو دانیشتنی پەرلەمانی عیراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ نوچە نێت گوتی “ئێستا دۆخی ئەمنی نێو شاری بەغدا زۆر مەترسیدارە، زۆربەی ئەو رێگە سەرەكیانەی دەچنەوە ناوچەی سەوز و سەدر داخراون، تەنیا یەك رێگە بۆ هاتووچۆكردن ماوەتەوە. مەترسی ئەنجامدانی زنجیرەیەك تەقینەوە هەیە”.
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی باسی لەوەش كرد، بەهۆی ئەو حاڵەتەوە بۆ چەند کاتژمێرێک دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران دواخراوە، كە بڕیاربوو پێشنیوەڕۆ دەستپێیبكات، بەڵام دانیشتنەكە بۆ کاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆ دواخرا”.