عامری: نامانەوێ ئەمریکیەکان جێگەی داعش بگرنەوە

0

نوچە-شفقنا

هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر و یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانی ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا سەبارەت بە رەوانە کردنی هێزی سەربازی نوێ بۆ عێراق رایگەیاندووە: دژی ئەم بڕیارە نوێیەی ئەمریکان بۆ بەشداریکردیان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ.

بە گوێرەی سومریە نیوز،عامری لە بەیانێکدا گوتویەتی: لێدوانەکانی کارتەر سەبارەت بە ناردنی ٥٦٠ سەربازی دیکەی ئەمریکی بۆ عێراق رەتدەکەینەوە.

ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدر هەروەها دەڵێت:عێراقیەکان  بۆ خۆیان دەتوانن خاکی خۆیان رزگار بکەن،هەر وەک چۆن بەیجی و فەلوجە و قیارەیان کۆنتڕۆڵ کردەوە، بە هەمان شێوەش توانای ئەوەمان هەیە موسڵیش کۆنتڕۆڵ بکەینەوە.

هادی عامری جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە لە سەرەتاوە دژایەتی خۆیان لە گەڵ هاتنی هێزی زەمینی بۆ عێراق راگەیاندووە، چونکە گەلی عێراق نایهەوی ئەمریکیەکان جێگەی داعش بگرنەوە “نە داعش و نە ئەمریکا لەم وڵاتە جێگایان نابێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com