نوچە-قطرە
کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی لە راپۆرتێکدا دەڵێت: ئەشتۆم کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا، ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی تەمووز لە میانەی سەردانی چاوەڕواننەکراوی بۆ عێراق رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بە مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە هێزەکابی عێراق لە ئازاکردنەوەی شاری موسڵ،٥٦٠ سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات.
هەر لەم پەیوەندییەدا کەناڵی”المیادین”لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عێراق رایگەیاندووە، کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا خەریکی تاوتوێ کردنی پێدانی پاریزبەندی بە هێزەکان و راوێژکارانی سەربازی ئەمریکایە لە عێراق.
هاوکات وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختی کردۆتەوە، کە راویژکارانی سەربازی ئەمریکایی جێگیر لە عێراق، ئەگەر پێویست بکات ئامادەن شان بە شانی هێزەکانی عێراقی بەشداری لە پرۆسەی ئازادکردنەوەی شاری موسڵ بکەن.