نوچه- فۆكس نیوز
دوای ده‌رچوونی راپۆرتی به‌ریتانیا سه‌باره‌ت به جه‌نگی عێراق، كه تیایدا تۆنی بلێر سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیاو به‌رپرسیارێتی خسته ئه‌ستۆی خۆی، راپۆرته‌كه تۆنی بلێری ناچار كرد داوای لێبوردن بكات، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی دای بۆ جه‌نگ له دژی عێراق به به‌شداری ئه‌مریكا، كه بوه هۆی كوشتنی هه‌زاران عێراقی.
دوای ئه‌و راپۆرته چالاكوانان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كۆنی جۆرج ده‌بلیۆ بۆشییان دووباره بڵاو كرده‌وه، كه تیایدا بۆش حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی له‌كار لادراوی میسر له تاوانه‌كانی جه‌نگ له عێراقەوە دەگلێنێت. له كاتی داگیركاری ئه‌مریكا له عێراق له ساڵی 2003.
له ڤیدیۆكه‌دا بۆش ده‌ڵێت، سه‌رۆكی میسر ئاگاداری كردینه‌وه، كه عێراق چه‌كی بایۆلۆجی هه‌یه، ئه‌مه‌ش له‌وه وه‌ڵامی پرسیارێكی بێژه‌ره‌كه‌دا كه گوتی ” ئێوه راتانگه‌یاند كه حوسنی موباره‌ك هۆشداری پێداون؟” بۆشیش له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت” موباره‌ك به تۆمی فرانكسی گوت، عێراق چه‌كی بایۆلۆجی هه‌یه”، تۆمی فرانكس یه‌كێكه له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا، كه له جه‌نگی كه‌نداو به‌شدار بووه”.