نوچه- میدڵ ئیست بریفینگ
پێگه‌ی میدڵ ئیست بریفینگی ئه‌لیكترۆنی، هۆشداریدا له‌وه‌ی كه رزگار كردنی فه‌لوجه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنێكی باش و گه‌شبینانه‌یه، به‌ڵام ئاماده‌سازیش ده‌كات بۆ كێشه و روداوی زیاتر.
پێگه‌كه تیشكی خستوه‌ته سه‌ر هه‌ندێك له‌و رووداوانه‌ی، كه ده‌كرێت له داهاتوویه‌كی نزیكدا له عێراق رووبده‌ن و ده‌ڵێت ” له عێراق، وه‌ك هه‌ر شوێنێكی تری جیهان، هه‌موو دۆخێك كاریگه‌ری نه‌رێنی خۆی هه‌یه، له‌كاتێكدا ره‌گه‌زه‌كانی لێكهه‌ڵوه‌شانی عێراق زۆر به په‌له گه‌شه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش كه داهاتووی یه‌كپارچه‌یی عێراقییان ده‌وێت لێره و له‌وێ ده‌رده‌كه‌ون”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت” له‌سه‌ر شانۆی عێراق هه‌ڵتۆقینی هه‌ردوو هێزی لێكهه‌ڵوه‌شانی عێراق و به یه‌كپارچه مانه‌وه‌ی عێراق، به شێوه‌یه‌كی ته‌واوكار ده‌بینین، كه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری زۆر خێرا”.
ته‌نها له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا، موقته‌دا سه‌در به هه‌موو بوێرییه‌كه‌وه گوتی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌سته‌یه‌كی تایفه‌گه‌رین و ئه‌و هێزانه نوێنه‌رایه‌تی عێراق ناكه‌ن و نوێنه‌رایه‌تی منیش ناكه‌ن، هه‌روه‌ها وتی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، عێراقی پارچه پارچه كرد و، موسڵ و فه‌لوجه و سه‌قڵاویه و سپایكه‌ری له‌ده‌ستدا، سه‌ربازگه‌ی سپایكه‌ر ئه‌و شوێنه بوو كه داعش له ساڵی 2014 قه‌سابخانه‌یه‌كی مه‌ترسیداری تێدا ئه‌نجامدا و 1500 سه‌ربازی مه‌شقپێكراوی تێدا كوشت كه زۆرینه‌یان شیعه بوون، به‌ڵام سه‌قڵاویه ئه‌و شوێنه‌یه كه حه‌شدی شه‌عبی سه‌دان خه‌ڵكی سوننه‌ی سڤیلی تێدا كوشت له نزیك فه‌لوجه.
قاسم سوله‌یمانی له میوانداری مالیكی‌دا
ئه‌و ره‌خنانه‌ی سه‌در له كاتێكدایه، كه مالیكی پێشوازی له قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرن كرد، كه به فه‌رمانده‌ی راسته‌قینه‌ی حه‌شدی شه‌عبی داده‌نرێت، له ئێواره خوانێكی ره‌مه‌زاندا له ماڵه‌كه‌ی خۆی له به‌غدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان مالیكی به كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانی گوت، ئه‌و ئاماده‌یه پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران وه‌ربگرێته‌وه ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی فراكسیۆنه سیاسییه‌كانی په‌رله‌مان رازی بن، هه‌روه‌ها هێرشی كرده سه‌ر سه‌در و به كوده‌تاچی وه‌سفی كرد و گوتی، ئه‌و هۆكاری ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی به‌غدایه.
سیستانی
له‌لایه‌كی تره‌وه ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی، گه‌مه‌كه‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌و هه‌وڵه بێهیوایانه‌ی ئێستا ده‌درێت بۆ مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كگرتوویی و چاككردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان شیعه و سوننه، به دڵنیایی سیستانی به به‌هێزی له پشت پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانییه‌وه كه هه‌موو عێراقییه‌كان تێیدا یه‌كسانن.
ئه‌گه‌ر مالیكی بگه‌ڕێته‌وه
پێگه‌كه ده‌ڵیت” چه‌ند ره‌گه‌زێكی تایفه‌گه‌ری هه‌یه، كه ستراتیژیه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی هانده‌رنی، له‌گه‌ڵ ناسنامه‌ی عێراقی یه‌كگرتوو دژیه‌كن، ئه‌گه‌ر مالیكی بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به پشتیوانی سوپای پاسدارانی ئێران و هاوكاره‌كانی له به‌غدا، ئه‌وا ده‌بێته له‌مپه‌رێك له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی یه‌كپارچه‌یی عێراق، داعش كاره تیرۆرستییه‌كانی خۆی له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان له دژی خه‌ڵكی سڤیل له‌ناوچه شیعه نشینه‌كانی به‌غدا زیاد ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبیش بازنه‌كه ته‌واو ده‌كات له رێگه‌ی ئه‌و قه‌سابخانانه‌ی له دژی خه‌ڵكی سڤیلی سوننه ئه‌نجامییان ده‌دات، هه‌ردوو گروپه‌كه‌ش یه‌ك ئامانجییان هه‌یه ئه‌ویش فراوانكردنی بۆشایی تایفه‌گه‌رییه له عێراق.
قۆناغی كۆتایی
پێگه‌كه ده‌ڵێت ” رۆژمێره‌كه‌مان بۆ دۆخی عێراق ده‌مانگه‌یه‌نێته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی، كه ئێران به‌ره‌و قۆناغی كۆتایی ده‌جوڵێت بۆ قوتدان و هه‌ڵلوشینی عێراق به ته‌واوی”.
هه‌روه‌ها سوله‌یمانی پێیوایه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ركرده‌یه‌كی لاواز و په‌رشوبڵاوه له نێوان پێویستیه پراگماتیكییه‌كانی حوكم هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراق، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له روكاری ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها هاوسه‌نگی له په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ گه‌مه‌كه‌ره جیاوازه‌كان.