د. سالار باسیرە: لایەنە سیاسیەکان متمانەیان بەیەکتر بزر کردووە، ناعەقڵانیەت حاکمی بارودۆخەکە نییە
نوچەنێت. تایبەت
د.سالار باسیرە توێژەری سیاسی بۆ Nuche.Net، رایدەگەیەنێت، لیژنەی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکەی زاخۆ جیاوازی لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوەی کەیسی سەردەشت عوسمان نیە، پێشی وایە لە کوردستان عەقڵانیەت حاکمی بارودۆخەکە نییە، و لایەنە سیاسیەکان متمانەیان بەیەک بزرکردووە.
د. سالار باسیرە لەبارەی ئەنجامی راگەینراوی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانی بادینان، لەلێدوانەکەیدا بە Nuche.Net، دەڵێت “له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌دا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵات و موئه‌سه‌ساته‌كانی باس له گرتنی لیژنه‌ده‌كه‌ن پێش هه‌موو شت مرۆڤ فروفێڵكردنی دێته‌وه یاد. ئه‌م لیژنه‌یه‌ی بۆ روداوه‌كه‌ی زاخۆ و دهۆك گیرا هیچ جیاوازیه‌كی نیه وه‌ك له‌وه‌ی بۆ كه‌یسه‌كه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان گیرا. ئه‌نجامه‌كان له راستیدا گاڵته‌جاریه؟ ئه‌م جۆره لیژنانه كوشتنی رۆڵی یاسایه‌و نه‌بوونی رۆڵی حكومه‌تیشه. ئه‌و شته‌ی كه‌سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌میشه ده‌یڵێت یاسا ده‌بێت سه‌روه‌ر بێت و كه‌س له‌سه‌رو یاساوه نیه. لیژنه‌كانی ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز بێلایه‌ن نه‌بوون. كێن ئه‌ندامانی ئه‌م لیژنەیه‌و كێ دایناوون و میتۆدی لێكۆڵینه‌وه‌كانی چۆن بووه؟ لیژنه‌كه ده‌ڵێت پارتی كه‌مته‌رخه‌مه‌و یه‌كگرتو هانده‌ره (به‌واتا تۆمه‌تباره) و مه‌لاكه‌ی زاخۆش بێتاوانه. بریارێكی چه‌نده ساده‌یه. لیژنه‌كانی كه په‌رله‌مانیش ده‌یبه‌ستێت كه زۆرینه‌ی بریار هه‌ر لای ده‌سه‌ڵات خۆیه‌تی زۆر له‌و بریارانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم باشتر نین”.
باسیرە بۆ Nuche.Net، دەشڵێت مه‌حكومی سوتاندنی دوكانه‌كانی مه‌ی و مه‌ساج ده‌كات هه‌روه‌ك جۆن هی سوتاندنی باره‌گای حیزب ده‌كات”ئه‌مانه هیچیان سیمای شارستانییان پێوه دیارنیه، ئیتر هه‌ر لایه‌نێك ئه‌نجامی بدات. گومانم بۆدروست ده‌بێت ئه‌كه‌ر لیژنه‌یه‌ك ، یان بڵێین ده‌سه‌ڵات نه‌یه‌وێ راستی كێشه‌كه بخاته روو. چی هه‌یه له پشت شاردنه‌وه‌یدا”.
هەر لێدوانەکەیدا بۆ Nuche.Net، ئەو توێژەرە سیاسیە دەڵێت”لایه‌نه سیاسیه‌كان متمانه‌یان به یه‌كتر ونكردوه‌و متمانه‌ی نێوان ده‌سه‌لات و كۆمه‌ڵیش روو له كزیه‌و راستی و راستكۆیی بۆته قوربانی. ده‌بینم كه ئه‌قلانیه‌ت حاكمی بارودۆخه‌كه نیه”.
د. سالار باسیرە: لایەنە سیاسیەکان متمانەیان بەیەکتر بزر کردووە، نا عەقڵانیەت حاکمی بارودۆخەکە نییە
0
Share.