کۆریای باکور، هەڕەشەی کردنە ئامانجی سیستمی دژەموشەکی ئەمریکا دەکات

0

نوچە-ئیسنا

کۆریای باکور ئەمڕۆ دووشەممە،١١٧ تەموز هەڕەشەی لە ئەمریکا کردووە، کە سیستمی پێشکەوتووی دژەموشەکی ئەم وڵاتە، کە بڕیار وایە لە کۆریای باشور جێگیر بکرێت، دەکاتە ئامانج.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەڕەنسا، ئەم هەڕەشەیەی کۆریای باکور دوای ئەوە دێت، کە سێئول و واشنتۆن رۆژی هەینی رابردوو رایانگەیاند، کە لە پلانیاندایە سیستمی دژەموشەکی تاد، لە کۆریای باکور جێگیر بکەن. ئەمریکا و کۆریای باشور راشیانگەیاندووە، مەبەست لەم پلانەیان  بەرەنگاربوونەوەی هەرەشە ئەتۆمی و موشەکییەکانی کۆریای باکورە.

کۆریای باشور و ئەمریکا، تاوەکو ئێستا رایانەگەیاندووە، کە سیستمی بەرگری موشەکی لە چ کاتێکدا لە کۆریای باشور جێگیر دەکەن، بەڵام ئاشکرایان کردووە کە پلانەکە لە قۆناغی کۆتایی خۆیدایە.

بەشی تۆپخانەیی وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور لە راگەیێندراوێکدا، باس لەوە دەکات، پیونگ یانگ، بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەم سیستمە بەرگریە موشەکییە ئامادەیە بە کردەوە وەڵامی ئەم هەڕەشانە بداتەوە. هەروەها ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە بێ بەزەییانە و بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە بەرەنگاری هەرجۆرە هێرشێک دەبێتەوە.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باکور، هەروەها هۆشداری داوەتە سێئول لە ئەگەر جیگیرکردنی سیستمی دژە موشەکی ئەمریکا لەم وڵاتە، خودی کۆریای باشوریش لەناو دەبات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com