نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ئه‌نجومه‌نی شورای سه‌ر به ره‌وتی سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه كۆبوه‌وه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و رێگایانه‌ی هاوڵاتیانی پێ كۆبكه‌نه‌وه، به ئامانجی به‌شداری كردن له “خۆپیشاندانی ملیۆنی”، كه موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای كرد.
ئه‌نجومه‌نه‌كه ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی شورا كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی له نه‌جه‌ف سازدا، كه تیایدا هه‌موو پێشهات و به‌روپێشچوونه‌كانی دۆخی عێراق خرانه به‌ر باس، هه‌روه‌ها باسی ئه‌و رێگایانه‌ش كرا، كه ده‌بنه هۆی سه‌رخستنی ئه‌و شۆڕشی چاكسازییه‌ی كه سه‌در داوای ده‌كات، ئه‌ویش له رێگه‌ی به‌رده‌وامیدان به خۆپیشاندانه‌كان و كۆبوونه‌وه و گردبوونه‌وه بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی له هه‌ینی داهاتوودا.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در دوێنێ دواخستنی ئه‌و خۆیشاندانانه‌ی، كه داوای چاكسازی و دژایه‌تی كردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن به‌هۆی جه‌نگی موسڵه‌وه ره‌تكرده‌وه، سه‌در له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه یه‌كێك له لایه‌نگرانی لێی كردبوو سه‌باره‌ت به دواخستنی خۆپیشاندانه‌كان به‌هۆی سه‌رقاڵی هێزه ئه‌منییه‌كان به جه‌نگی موسڵه‌وه، سه‌در گوتی ” با ئه‌وان موسڵ رزگار بكه‌ن، ئێمه‌ش عێراق رزگار ده‌كه‌ین له گه‌نده‌ڵی”.