نوچەنێت
وەزیری بەرگریی ئەمریکا سەردانی شاری بەغدای پایتەختی عێراق دەکات و چاوەڕێ دەکرێت، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
سەرلەبەیانیی رۆژی دووشەممە 11ـی تەمموزی 2016، ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بە سەردانێکی رانەگەیەندراو، گەیشتە شاری بەغدا.
چاوەڕێ دەکرێت ئاشتۆن کارتەر لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق و خالید ئەلعوبەیدی، وەزیری بەرگریی عێراق کۆ ببێتەوە و، تاوتوێی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی شەڕی دژی داعش بکەن.
ئەمریکا، سەرۆکایەتیی هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی بۆ بۆردومانکردنی بنکە و بارەگاکانی رێکخراوی توندڕەوی داعش، لە عێراق و سووریا دەکات.