دانیشتنی یۆنسکۆ لە ئیستەنبوڵ دەستی پێکرد

0

نوچە-ئیرنا

شەوی رابردوو،چلەمین دانیشتنی لیژنەی میراتی جیهانی یۆمسکۆ، بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتی پارساتنی ١٥٦ شوێنەواری جیهانی لە ئیستەنبولی پایتەختی تورکیا دەستی پێکرد.

بە گوێرەی راپۆرتی تەلەفزیۆنی حکومەتی تورکیا، چلەمین دانیشتنی لیژنەی میراتی جیهانی یۆنسکۆ، کە تەرخان کراوە بۆ بابەتی کەلتور بەرامبەر بە تیرۆریزم، بە کۆبوونەوەی بەرپرسانی ئەم لیژنەیە دەستی پێکردووە.

ئیستەنبوڵ لە ٩ رۆژی ئایندەدا میوانداری ئەم دانیشتنە دەبێت. لەم دانیشتنەدا دوو مژار تاوتوێ دەکرێن، یەکەم: ژمارەیەک شوێنەواری مێژوویی بۆتۆمار کردن لە  لیستی میراتی جیهانی هەڵدەسەنگێندرێ،دووەم: چۆنیەتی پاراستنی ١٥٦ شوێنەواری مێژوویی لە کۆی ١٠٣١ ئاسەواری جیهانی دەخرێتە بەرباس و گفتوگۆ.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ئیرینا بوکووا، بەڕێوەبەری گشتی یۆنسکۆ رایگەیاندووە: تورکیا پردی پەیوەندی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوایە، هەر بۆیە هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە وەک میوانداری ئەم  کۆبوونەوەیە، کە لە رووی کەلتوریەوە وڵاتێکی فرەچەشنە و لە کاتێکدا کە رەوتی توندوتیژییەکان و رادیکاڵیزم لە جیهاندا لە ئارادایە،هەڵگری ئاماژە  وپەیامێکی گرنگە.

بەڕێوەبەری گشتیی یۆنسکۆ، هەروەها خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی توندئاژۆیی و مەحکوم کردنی هێرشە تۆقێنەرەکانی تیرۆریستانە بۆ سەر شوێنەوارە مێژووییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com